Sangar Hamad Azeez
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
کۆجا ئهلی
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "ئەو کەسانەی کە لە پێناو یەکپارچەیی وڵاتەکە و یەکگرتووی گەل و مانەوی وڵات گیانی خۆیان فیدا کرد، وەک مۆرێکی هەمیشەیی دەمینێنەوە لەم خاکەدا، رەنگە گردی شەهیدەکانمان بە بەتاڵی نەمێنێتەوە بەڵام هەرگیز ئامانجە گڵاوەکانی تیرۆریستان و ناحەزان نایەتە دی، بەڕێزەوە یادی تەواوی ئەو شەهیدانە دەکەم کە لە دوای مالازگرت گیانی خۆیان بۆ ئەو نیشتیمانە فیدا کردووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە مەڕاسیمی بەخشینی دکتۆرای فەخری کرد لە زانکۆی کۆجا ئهلی.
لە میانی گوتارێکیدا لە مەراسیمەکە ئەردۆغان باسی لە هێرشەکەی شارۆچکەی چوکورجەی سەر بە پارێزگای هەکاری کرد و وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەش سەربازە کرد کە لە پەلامارەکەدا گیانیان لەدەست دا لەگەڵ ئەو دوو فڕۆکەوانەی کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بوونە قوربانی.
ئەردۆغان گوتی: "ئەو کەسانەی کە لە پێناو یەکپارچەیی وڵاتەکە و یەکگرتووی گەل و مانەوی وڵات گیانی خۆیان فیدا کرد، وەک مۆرێکی هەمیشەیی دەمینێنەوە لەم خاکەدا، رەنگە گردی شەهیدەکانمان بە بەتاڵی نەمێنێتەوە بەڵام هەرگیز ئامانجە گڵاوەکانی تیرۆریستان و ناحەزان نایەتەدی، بەڕێزەوە یادی تەواوی ئەو شەهیدانە دەکەم کە لە دوای مالازگرت گیانی خۆیان بۆ ئەو نیشتیمانە فیدا کردووە".
ئەردۆغان رەخنەی بەرپرسانی هەدەپە گرت کە داڵدەی ئەو مامۆستایانە دەدەن کە پاڵپشتی رێکخراوی تیرۆرستی جوداخواز دەکەن و گوتی: ''بەداخەوە بەهۆی چاوپۆشیی ژمارەیەک لە کاربەدەستان و لێپرسراوانیانایەوە، هەندێک لە زانکۆکان بوونەتە کەمپی مەشقی رێکخراوە تێرۆریستییەکان و گرووپە ئاست نزمەکان. ئەمە شتێکی دڵخۆشکەر نییە. پێویستە هەرگیز لێبوردەیی بەرامبەر بەو چەتانە نەنوێنرێت کە لە رێگەی توندوتیژی و هەڕەشەوە دەیانەوێت جێگەی خۆیان بکەنەوە و خوێندکارەکانی دیکە لە رێگەی فشارەوە دەچەپێنن. زانکۆکان کە لە دەست ئوسوڵییەکانی تورکیای کۆن دەرهێنراوە، ناکرێت رادەستی چەتەکانی پەیوەست بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکرێت''.
سەرکۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە هەرگیز کۆڵ نادەن و چۆک دانادەن بۆ هیچ کۆسپێک و هەردەم هەوڵی تازەگەری پێشکەوتن دەدەن و گوتی: "ئەستەمە ئەو خاڵەی پێی گەشتووین بەلامانەوە بەس بێت، هەموو کات دەبێت چاومان لە زیاتر و زیاتر و زیاتر بێت و ناچارین کە بەردەوام بەرەو بەرزتر سەرکەوین، لەم کارەش سەردەکەوین. ئیدی تورکیا نابێت ئارەزووی بچووک بکات و بچووک بیر بکاتەوە وەک ئەو گوتەی کە پێشتر دەگوترا "بچووک بێت بەڵام هی خۆم بێت" چیتر ناتوانرێت لەگەڵ ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە درێژە بە کارەکانمان بدەین و لە جیهانێکی داخراودا کاربکەین، دەبێت ویستی گەورەمان هەبێت".
ناوبراو جەختی کردەوە لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و گوتی: ''ئەزموونەکانی رابردوو چەندین جار ئەوەیان بە ئێمە نیشان دا کە گەورەترین ناڕەحەتی لەم وڵاتە بریتییە لە پەیڕەوکردنی ئەو رێگەیەی کە گەلەکەمان دیاری کردووە و خزمەتکردنی میللەتەکەمانە. نوخبەکانی پێشووی تورکیا هیچ پیلانگێڕییەک، پێشێلکردنی بنەماکان و ناپاکییەک نەماوە نەیکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان'، دەمەوێت هەموولایەک ئەوە بزانێت کە ئێمە بە درێژایی مێژوو وازمان لە ئامانجەکانمان نەهێناوە و بەردەوامین لەسەر رێگای خۆمان، هەرگیز ئەو راسپاردەیەی کە گەل بە ئێمەی داوە رادەستی چەتە و تیرۆریستەکانمان نەکردووە و نایکەین".