Abdullah Shukur
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا نەیتوانیوە دادپەوەری بەدی بێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆربەندێکی کەناڵی TRT World لە ژێر ناونیشانی "دووبارە بیرکردنەوە لە ئاسایش و ئاشتی لە جیھانێکی دابەشکرا" کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی : "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر حەوت کیشوەر لەخۆ بگرێ، پێویستە لەمبارەیەوە ئێمە سەرکەوتن بەدەستبھێنین".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی: "ئیتر سەردەمی پێنج ئەندامی ھەمیشەیی بەسەرچوو. بۆ؟ ئەمە لە ھەلومەرجی جەنگی جیھانی دووەمدا بوو، ئیتر ئێمە لە ھەمان ھەلومەرج نین، ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە گۆڕانکارییەکی نوێ رووبدات".
زیاتر گوتیشی: "لە ئێستادا ١٩٣ ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوونیان ھەیە و پێویستە بە شێوەی نۆرە ئەو ١٩٣ ئەندامە سیفەتی ئەندامی ھەمیشەییان پێ بدرێ. ئەگەر ئەمە پێکنەھێنرێ، ئەوا ناتوانرێ دادپەروەری تەنھا لەسەر زاری پێنج ئەندامی ھەمیشەیی لە جیھان دەستەبەر بکرێ، ئەمە ئەستەمە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوە تیرۆریستییەکەی باتمان قسەی کرد و گوتی: "بکەرانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە وەڵامدەری کردەوەکانیان دەبن".
جەختیشی لەوە کردەوە کە: "لەبەر ئەوەی ٧ سەربازمان ئەمڕۆ شەھید بوو، دەوەستین؟ ناوستین. ئەوانە حەوت کەسیان لەئێمە شەھید کرد، ئێمە ٧٠٠ کەس لە ئەوان دەکوژین. بە دڵنیاییەوە وەستان نییە".
ئەردۆغان لەبارەی ناردنی چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەمریکاوە گوتی: "لە سووریا ١٩ ھەزار بارھەڵگری چەک و تەقەمەنی بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریستی لەو شوێنە نێردراوە. لەلایەن کێ؟ لەلایەن ئەمریکاوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ھەر کاتێک گەلی سووریا بژاردەی خۆی ئەنجامدا و لە دوای ھەڵبژاردن ئێمە سووریا بۆ خاوەنەکەی بەجێدەھێڵین و لەو شوێنە دەکشێینەوە".
دواتر ئەردۆغان لەبارەی فەڵەستین دوا و گوتی: "لەو شوێنە داگیرکردنێک لە ئارادایە، لە ساڵی ١٩٤٨ یەکپارچەیی خاکی فەڵەستین چی بوو؟ ئەوەی ئیسرائیل چی بوو؟ ئێستا ساڵی ٢٠١٨ ئایا یەکپارچەیی خاکی فەڵەستین چییە و ئەوەی ئیسرائیل چییە؟ پێچەوانە بووەتەوە. واتە فەڵەستینی ساڵی ١٩٤٨ ئێستا بوونی نییە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتی: "پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین، توانرا چارەسەری بۆ بدۆزنەوە؟ ناتوانن. بۆ؟ چونکە ئەوەندە بڕیارە دژ بە ئیسرائیل دەرکراوە بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە نییە جێبەجێی بکات. بۆ؟ ئیسرائیل قبوڵی ناکات کەس لە شوێنی خۆی قسەی پێ بڵێ. بۆ؟ پێنج ئەندامی ھەمیشەیی (ئەنجوومەنی ئاسایش) ھەیە، یەکێک لەوانە بڵی نا، ئەوە پرسەکە کۆتایی پێ دێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "زۆر شت ئێمە ھەیە کە لە قازانجی ئەورووپا دایە. لەوانەیە زۆر شتی دیکە ئەورووپا ھەبێت کە لە قازانجی ئێمەدا بێت. ئەگەر وا بڕوات ئەوا ئێمە پرس بە ٨١ ملیۆن کەس دەکەین، ٨١ ملیۆن چ بڕیارێک بدەن دەبێ بزانین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی پەیوەندیدار بە یەکێتی ئەورووپا، گوتی: "با لەگەڵ ھاوڕێیانم لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین، ئەگەر بڵێن "تەواو" ئەوا دەستبەجێ ھەنگاو دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "وڵاتانێکی ئەورووپای وا ھەیە کە ساڵانە ٢-٣ گشتپرسی ئەنجام دەدەن. پێویستە خۆمان رابھێنین لەگەڵ گشتپرسییەکان".