Sangar Hamad Azeez
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەشداری لە فیستیڤاڵی گەنجانی ئیستانبوڵکرد لە مەیدانی چالاکییەکانی یەنیکاپی تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "گهنجامان له 15ی ته‌مووزدا، سڵاوهكهیان له ئوڵوباتڵی حه‌سه‌ن وه‌رگرت و وه‌ك شێر به‌رامبه‌ر تانك، چه‌ك، فڕۆكه و هەلیكۆپتهرهكان راوه‌ستان، سه‌لماندیان كه شایسته‌ی باو و باپیرانیانن. ئایا به پیاو و ئافرهتیانهوه چوونه ژێر تانكه‌كان؟ چوون. ئایا ترسان؟ نه‌ترسان. بۆچی؟ گوتی؛ من نه‌وه‌ی نه‌نه خاتوون-م، چیان گوت؟ من نه‌وه‌ی فاتیح-م".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان مێشکی گەنجانیان پڕ کردووە و گوتی: "لەلایەک فەتۆ و لەلایەک رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە مێشکی ئەو گەنجانەیان ژەهراوی کرد و گورزێکی کوشندەیان لە سەرچاوە مرۆییەکانی ئەم وڵاتە دا. بەڵام چیتر سەرکەوتوو نابن. بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکانمان لەدەست دا ئیدی کاتی ئەوە هاتووە قەرەبووی ئەو شتانە بکەینەوە".
ئه‌ردۆغان باسی لەو دەنگۆیانە کرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە و گوتی: "ده‌بینم كه ناو به‌ناو له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕێک ده‌كرێت کە پێویست نییە ئەوە بکرێت. له رۆژانی رابردوودا دیسان مشت‌ومڕێك له‌سه‌ر من و پارته‌كه‌م ده‌ستیپێكرد. گه‌نجانی خۆشه‌ویست، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ناوی منه‌وه قسه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه كه‌سی دیكه مافی نییه به‌ناوی منه‌وه قسه بكات، ناتوانێت قسه بكات. هه‌ر كه‌سێك قسه بكات و ئه‌وان فیتنه دروستده‌كه‌ن. هه‌ل ناده‌ینه ئه‌وانه. ئاگاداربن له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نه‌كه‌ونه ئه‌و گهمانهوه. چونكه ئێمه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دڵی 80 ملیۆن كه‌سین. له‌وه‌یشدا سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه رێ ناكه‌ن، ره‌نگه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵمان رێ بكه‌ن. وایه؟ هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وانه‌یش. كه‌سمان وه‌لا نه‌ناوه، کەسیشمان پشتگوێ نه‌خستووه و بەچاوی کەمەوە سەیری کەسمان نەکردووه".
سەرکۆماری تورکیا، تیشکی خستە سەرئەوەی کە پێویستیان بە گەنجانە و گوتیشی: "ئێمە پێویستمان بەو گەنجانەیە کە بە ئیرادەی خۆیان هەنگاو بنێین بەرەو بیرکردنەوەکانیان. نەک بە فەرمانی ئەم و ئەو یاخود ئەم رێکخراو و ئەو رێکخراوە ".
لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی : "ئەگەر کەسێک ناڕەحەتمان بکات، شەوێک بەشێوەی کوت وپڕ نەکراو بۆی دەردەکەوین. دەبیت هەموو کەسێک پێگەی خۆی بزانێت و نابێت هەڵە بەرامبەر بە گەلەکەمان بکات".