Özcan Yıldırım
10 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنییەدا ئەو هەنگاوانە تاوتوێ کراوە کە لە چوارچێوەی پێکدادانی ئیسرائیل-فەڵەستین دەگیرێنەبەر.
هەروەها ئەردۆغان و گوتێرێس ئەو هەنگاوانەیان هەڵسەنگاند کە بە هەوڵی نێوەندگیری تورکیا هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ناوچەکە بۆ هاوڵاتیيانی مەدەنی.
هەر لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنیيەدا ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێرشی لەڕادەبەدەر دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و، داوای لە لایەنەکان کرد هۆشمەندانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە.