İbrahim Özcan
06 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2024
کلیس - AA
ئەو کەسەی لە کلیس هاوسەر و سێ منداڵی کوشت، خۆیشی کوشت.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی پۆلیس تەرمی پێنج ئەندامی خێزانی کوڤارایان لە خانووەکەیاندا لە شەقامی ڕوزگارلی ناوچەی نەدیم ئۆکمەن دۆزیەوە.
دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت یوسف کوڤارا کە بەڕەگەز هاووڵاتی سوورییە، بەهۆکارێک کە هێشتا دیارنییە هاوسەرەکەی مەروە و سێ منداڵەکەی کە تەمەنیان هەشت ساڵ، شەش ساڵ و پێنج ساڵ بووە خنکاندووە و پاشانیش خۆی کوشتووە.
لە پاش لێکۆڵینەوە تەرمەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی پرۆفیسۆر د. عەلائەدین یاڤاشچا.