Osman Bilgin
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
دیاربه‌كر – AA
به ده‌ستپێشخه‌ری ژماره‌یه‌ك هاوڕێ ئه‌پڵیكه‌یشنێك بۆ قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی داندراوه.
رۆنی به‌درخان كه له باتمان ده‌ژی به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ویستوویانه له‌گه‌ڵ گوێگرتن له قورئانی پیرۆزدا واتای كوردی ئایه‌ته‌كانیش بزانن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی له‌م جۆره، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بڕیاری ئه‌م كاره‌یان داوه كه نزیكه‌ی شه‌ش مانگی خایاندووه.
رۆنی له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌مان به ناوی قورئان به كوردی دانا. ستۆدیۆیهكمان به كرێ گرت و كه‌سێك قورئانه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه كه ده‌نگی خۆشه. هاوڕێكانیشمان به درێژایی ٣-٤ ئایه‌ت به ئایه‌ت واتای كوردی قورئانیان تۆمار كرد".
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی هاووڵاتییان كه له ئهپڵیكهیشنهكهی ده‌كه‌ن و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه ده‌تواندرێت له كاتی گوێگرتن له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ئایه‌ته‌كانیش بخوێندرێنه‌وه.