Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتی: "ئه‌گه‌ر زیان لێكه‌وتوو هه‌یه با قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام با هه‌رگیز له‌وانه خۆشنه‌بین كه ناپاكییان به‌رامبه‌ر بە ده‌وڵه‌ت و گه‌ل كردووه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانی توركیادا كه به‌بۆنه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
باخچەلی گوتی: "دوژمنەکە دیارە و تیرۆریستان ئاشکران. ئەو تۆوی دووبەرەکی و چاڵی فیتنانەی هەڵیان کەندووە روون و ئاشکرایە. ئەی بۆ ناتوانین لەسەر هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی فەتۆ هاوڕابین؟ بۆچی پێکەوە دژ بە زاڵمەکان ناوەستینەوە؟ بۆچی لەلای خەڵكی یەک نەفەس نابین لە پاڵ خەڵك و راستیدا؟ چیە ئەوەی ئێمەی جیا کردووەتەوە و هاتووەتە نێوانمان؟ لەکاتێکدا لە ١٥ی تەمووزدا روون و ئاشکرایە خواست هەبوو بۆ رووخاندنی میللەت و کوشتنی تورکیا، ئەی چۆن دەتوانن باس لەو جیاوازی دیدانەتان بکەن، بۆچی خۆمان ماندوو بکەین؟".
باخچه‌لی جه‌ختیكرده‌وه كه نابێت له‌وانه خۆشبن كه ناپاكییان به‌رامبه‌ر بەدهوڵهت و گه‌ل كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر زیان لێكه‌وتوو هه‌یه با قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام با هه‌رگیز له‌وانه خۆشنه‌بین كه ناپاكییان به‌رامبه‌ر بە ده‌وڵه‌ت و گه‌ل كردووه. با پیاوه‌كانی ئه‌و کەسەی په‌نسیلڤانیا نه‌خه‌ینه پێكه‌نین كه له‌سه‌ر تیشێرتهكانیان به زمانی ئینگلیزی نووسراوه "قاره‌مان"، با شپرزهنهبین".