Zuhal Demirci
09 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئەنقەرە، ماسیمۆ گایانی، بەھۆی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی لەبارەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە بەرپرسەکانەوە وەرگیراون، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئەنقەرە، ماسیمۆ گایانی، بەھۆی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتهكهی، ماریۆ دراگی، کە لەسەر ئەو بابەتە پرۆتۆکۆڵییەى کە لە کاتی سەردانەکەی بهرپرسانی یەکێتی ئەورووپا بۆ تورکیا بووه باسی میدیاکان، لە بارەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دابووی، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
- "بە توندی سەرکۆنەی لێدوانە نابەجێ و ناشرینەکان لە بارەی سەرکۆمارمان دەکەین"
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، لە رێگەی ھەژماری خۆیەوە لە تویتەر بڵاویکردەوە، "گوتارە پۆپۆلیستییەکەی سەرۆکوەزیرانی دانراوی ئیتاڵیا، لەبارەی سەرکۆماری ھەڵبژێردراومان جێگەی قبوڵ نییە. بە توندی سەرکۆنەی ئەو لێدوانە نابەجێ و ناشرینەی دەکەین و بۆی دەگەڕێنینەوە".
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە بارەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتبووی:
"بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ھەڵسوکەوتی سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان-دا نیم. ھەڵسوکەوتەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بڵاوناکەمەوە، لەو بڕوایەدام كە ھەڵسوکەوتێکی گونجاو نەبوو. زۆر دڵگران بووم بەو سووکایەتیکردنەی کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڤۆن دێرلێیهن رووبەرووی بوویەوە. ئەو ھەڵسەنگاندنەی کە پێویستە لەم خاڵەدا بکرێت ئەوەیە کە ئەوانە بە ناوی خۆیانەوە بانگ بکەین، ئەم دیکتاتۆرانە پێویستن بۆ ھەماھەنگی.
پێویستە لە بابەتی دەربڕینی جیاوازی بۆچوون، راو و ھەڵسوکەوت و تێروانین بۆ کۆمەڵگە، لە بەرامبەریاندا راشکاو بین. لە ھەمان کاتدا ئامادەبین بۆ کاركردن لەگەڵ یهكتر لە بری ھەماھەنگی بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەکەیان. پێموایە پێویستە ھاوسەنگییەکی تەندروست بدۆزینەوە".