Zafer Fatih Beyaz
27 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئیریت لیلیان.
پێشوازییەکە لە کۆشکی کۆماریی ئەنجام درا و لە میانیدا، ئیریت لیلیان پەڕاوی باوەڕپێکردنی پێشکەش بە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
لە وەڵامی ئیریت لیلیان-دا کە بەتورکی لە سەرکۆمار ئەردۆغان-ی پرسی "چۆنن؟"، ئەردۆغان گوتی: "سەلامەت بن، ئێوە چۆنن؟".
دوای پێشکەشکردنی ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنقەرە لەلایەن ئیریت لیلیان-ەوە بە سەرکۆمار ئەردۆغان، وێنەی یادگاری لیلیان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرکۆماردا چرکێندرا.