Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می رێكخستنه‌كانی ژنان-ی ئاك پارتی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له باره‌گای گشتیی پارتەکەیدا كۆنگره‌ی ئاسایی رێكخستنه‌كانی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی: "خوا یار بێت له ١٨ی مانگیشدا له باره‌گای گشتیی كۆنگره‌ی ئاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. خوا یار بێت له رێگای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگرانهوه ده‌ست ده‌كه‌ین به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ٢٠١٩".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی حوكمڕانی له توركیا گوتی: "له‌گه‌ڵ سیستەمی سه‌رۆكایه‌تیدا، توركیا زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه. قۆناغی له‌مه‌ودواش له‌گه‌ڵ ئێوه پێكه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ین. توركیا ده‌گه‌یه‌نینه ئاستی سه‌روو شارستانییه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان".