Burak Milli
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ئادانا – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر له قه‌زای پۆزانتی سەربە پارێزگای ئادانا كه له یه‌ك ئاراسته‌وه ده‌هاتن، دوو ته‌كنیككاری میكانیكی برینداربوون.
دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره بارههڵگرەکە كه له ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره-نیدهوه له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وی ئاسنییه‌وه ده‌هاتن، به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زاندراوه له ناوچه‌ی فولكه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌ریه‌ك كه‌وتن.
به‌هۆی بهریهككهوتنهكهوه، ژماره‌یه‌ك فارگۆن له هێڵه ئاسنینه‌كه ده‌رچوون.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا گه‌یشتنه ناوچه‌كه. دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ هه‌ردوو ته‌كنیككاری میكانیكی بیلال د. و ئوغور ئه. كه له رووداوه‌كه‌دا برینداربوون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
زاندراوه كه ژیانی ته‌كنیككاره میكانیكییه‌كان له مه‌ترسیدا نییه.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.