Mesut Varol,Sabri Yıldırım,Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه رێگای ١٣١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، هه‌كاری و موش داخراون.
شاره‌وانی وان رایگه‌یاند رێگای ٥٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له قه‌زاكانی باشكاله، گورپنار، چاتاك و باهچه‌سه‌رای به‌هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه داخراون.
هه‌ر به‌هه‌مان هۆوه رێگای ١٠ گوند و ٣٢ ئاوایی له هه‌كاری و رێگای ٣٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیش له موش داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رسێ پارێزگاكه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.