Emre Ilıkan,Sayim Harmancı,Şener Toktaş
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
وان – AA
به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌ی ئانادۆڵوی رۆژهەڵاتی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٤٠٦ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری و به‌دلیس داخراون.
گه‌وره‌شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵەوه رێگای ٢٢٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
هه‌روه‌ها له هه‌كاری رێگای ١١٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و له به‌دلیس-یش رێگای ٧٠ گوند داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رسێ پارێزگاكه، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.