Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە و گوتەبێژی پارتەکە، بولەنت تەزجان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پەرلەمان سازکرد ئەو ''بەڵگانە''ی خستەڕوو کە سەرۆکی گشتیی پارتەکەی، کەمال کلچدارئۆغڵو بانگەشەی ئەوەی کردبوو تایبەتن بە ''رەوانەکردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات''.
بولەنت تەزجان باسی لەوەکرد ئەوان ویستوویانە ئەو بابەتە لە پەرلەمان باس بکەن بەڵام ئەو ئیرادەیەی باڵادەستیی بەسەر پەرلەماندا هەیە پێی خۆش نەبووە بابەتەکە تاوتوێبکرێت.
تەزجان باسی لەوەکرد لە دوورگەی مان، کۆمپانیایەکی رووکەش کە سەرمایەکەی ١ پاوەندە بەناوی Bellway Limited دامەزرێنراوە و رایگەیاند: ''کێن ئەوانەی کە لایەنی بەرامبەری رەوانەکردنی ئەم پارانەن، زیا ئیلگەن کە زاوای سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغانە، براکەی سەرکۆمار، موستەفا ئەردۆغان، خەزووری سەرکۆمار، عوسمان کەتەنجی، بەڕێوەبەری پێشووی قەڵەمی تایبەتیی سەرکۆمار، موستەفا گوندۆغان و کوڕەکەی سەرکۆمار، ئەحمەد بوراک ئەردۆغان. بەڕێز کلچدارئۆغڵو رۆژی سێ شەممە ئەم گواستنەوەیەی پارەیەی بە بەڵگەکانەوە باسکرد''.
گوتەبێژی جەهەپە باسی لەوەکرد رۆژی ٢ی ئابی ٢٠١١ کۆمپانیاکە کە سەرمایەکەی یەک پاوەندە و یەک پشکە بە ناوی سدقی ئایانەوە دامەزراوە کە کۆمپانیایەکی رووکەشە.
ته‌زجان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئایهان ئه‌و پشكه‌ی پاش 2.5 مانگ له 15ی تشرینی دووه‌می 2011دا خستووه‌ته سه‌ر كازم ئۆزتاش و، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌نه‌دی پشكی ئۆزتاشی نیشانی رۆژنامه‌نووساندا.
بوله‌نت ته‌زجان، له‌دوای 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2011ه‌وه ده‌ستیكردووه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه و، له ماوه‌ی 20 رۆژدا له به‌رواری نێوان 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2011 بۆ 4ی كانوونی دووه‌می 2012 بڕی 15 ملیۆن دۆلاری گواستووه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهنووسیكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌ڵگه‌كان ته‌نیا ناردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئایا به‌ڵگه‌یان تێدایه له‌باره‌ی هاتنی پاره؟ بوله‌نت ته‌زجان رایگه‌یاند: "هه‌م چوونی تێدایه هه‌میش هاتن. پاره گواستنه‌وه‌ی تێدایه. گوتیان كۆمپانیاكه فرۆشراوه. بابزانین كۆمپانیایه‌كی چۆن فرۆشراوه، پاشان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئێستا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین".
له‌نێو ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی ته‌زجان به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا دابه‌شیكرد، نووسراوی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Bellway Limited به سه‌رمایه‌ی یه‌ك پاوه‌ن له دوورگه‌ی مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌رێگه‌ی هه‌ڵك بانك و ئه‌و پسوولانە باسیان لێوه‌كراوه له بانگه‌شه‌كه‌دا.