Yıldız Nevin Gündoğmuş
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٥،٤ پلە لە نزيك كەناراوەكانى دەرياى ناوەڕاست لە شارۆچكەى مارماريس موغلا و دوورگەكانى دوديكانيسيای يۆنان روویدا.
بەگوێرەى ئەو زانياريەى كە لە ماڵپەڕى فهرمانگهی كاروباری لهناكاو و كارهسات لە توركیا (AFAD) بڵاوكراوەتەوە، لە كانژمێرى ٦:٣٨خولەكى ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٥،٤ پلە بە دوورى ٦٨،٥٤ كم لە كەناراوەكانى دورگەكانى دوديكانيسيا و دوورى ١٤٢،١١ كم لە كەناراوەكانى شارۆچكەى مارماريس روویداوە.
راشگەیەندرا کە بوومەلەرزەكە، لە قوڵايى ٢٥ كم لە ژێر زەوييەوە روويداوە.