ئیستانبوڵ – AA
بڕیاری دادگا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ٨٨ كه‌س به تۆمه‌تی دانانه‌وه‌ی بۆسه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه له كاتی لێكۆڵینه‌وه له "گۆڕینی ئه‌نجامی یارییه‌كانی تۆپی پێ" بڵاو كرایه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌ی له دامه‌زراوه‌ی سزاكانی سیلیڤری كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ٢٣ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری خوێندرایه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا به به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانیی سامانیۆڵوی داخراو، هیدایه‌ت كاراجا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی ٧٦ جار "پێشێلكاری نهێنی هه‌واڵ"، ١٦٦ جار "ساخته‌كردنی به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان" و ٩١ جاریش "تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن" به هه‌زار و ٤٠٦ ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
هه‌روه‌ها كارمه‌ندی پێشووی پۆلیس لوقمان یانك به تۆمه‌تی "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار"، ٩١ جار "تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن" و "ساخته‌كردنی به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان" به ١٦١ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانیكردن سزا درا.
نه‌زمی ئاردچ كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه له "گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی یاری تۆپی پێ"، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان بوو له ئیستانبوڵ، به تۆمه‌تی ٧٤ جار "پێشێلكاری نهێنی هه‌واڵ"، ١٤٨ جار "ساخته‌كردنی به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان" و ٨٦ جاریش "تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن"هه‌زار و ٩٧٢ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانیكردن سزا درا.
له سه‌ر هه‌مان دۆسیه بۆ ماوه‌ی جیاواز سزای زیندانیكردنی ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباران درا و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش بڕیاری لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ركرا.