Cebrail Caymaz,Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئورفا - AA
جلوبه‌رگه نه‌ریتییه‌كان كه له ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ژنه‌كانی ناوچه‌كه‌وه له ژیانی رۆژانه‌دا لهبهردهكران، له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به دیزاینی ره‌نگاوره‌نگ و پڕ موروو، بژارده‌ی یه‌كه‌می ژنانه بۆ بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان.
جلوبه‌رگه نه‌ریتییه‌كان به‌تایبه‌ت له بۆنه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ئاهه‌نگه‌كان، خه‌نه‌به‌ندان و رێوڕه‌سمه‌كانی نیشانه‌كردن، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له‌به‌رده‌كرێن و به‌هۆی ره‌نگ و دیزاینهكهیانهوه ده‌بنه جێگه‌ی سه‌رنج. هه‌ندێك له جلوبه‌رگه‌كان به‌هۆی ئه‌و پووله‌كه و مورووانه‌ی كه پێیانه‌وه‌یه، نێوبانگی به‌رچاویان هه‌یه و دهستڕهنگینی ئه‌و وه‌ستایانه نیشانده‌ده‌ن كه ئاماده‌یان كردوون.
ژنانی شارۆچكه‌ی سوروچی سه‌ربه ئورفا، سه‌دان ساڵه جلوبه‌رگی نه‌ریتی تایبه‌ت به ناوچه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌رده‌كه‌ن كه "كراس هه‌فتان"یشی پێده‌گوترێت. ژنان و كچان له ئاهه‌نگه‌كانی خێڵ و گونده‌كاندا كراس هه‌فتان له‌به‌رده‌كه‌ن و ركابه‌ریی یه‌كتر له‌سه‌ر جوانیی كراسه‌كانیان ده‌كه‌ن.
فرۆشیاری جلوبه‌رگه نه‌ریتییه‌كان، عیسمه‌ت سیداڵ، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی ئاهه‌نگ گێڕاندا، ئه‌وان تووشی ئاسته‌نگ له دابینكردنی خواسته‌كان له‌سه‌ر كراس هه‌فتان ده‌بنه‌وه.
عیسمه‌ت سیداڵ باسی له‌وه‌شكرد كه ماوه‌ی ٢٣ ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و قوماشه‌كان له وڵاتانی وه‌ك هندستان، پاكستان و دوبه‌یه‌وه ده‌هێنن و له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و داوای كراس هه‌فتانیان لێده‌كرێت.
ئه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگه نه‌ریتییه‌كان نرخه‌كانیان به‌پێی خواستی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت و له‌نێوان ١٠٠ بۆ ٨٠٠ لیرهدان.