Kemal Karadağ,İsmet Karakaş
01 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە بارەی پەرلەمانتاری ھەدەپە، سەمرا گوزەل کە لە ئیستادا پارێزبەندی لەسەر ھەڵگیراوە و بڕیاری دەستگیرکردنیشی دەرکراوە، رایگەیاند "گوزەل بە رێگای یاسایی نەچووەتە دەرەوەی وڵات".
بەکر بۆزداغ کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا بە بڕیارێکی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرا بە وەزیری داد لە شاری ئەنقەرە لەگەڵ پەیامنێرانی بواری یاسا کۆبووەوە و باسی لە رۆژەڤی کرد.
دەربارەی دۆسیەی پەرلەمانتاری ھەدەپە، سەمرا گوزەل کە لە ئیستادا پارێزبەندی لەسەر ھەڵگیراوە و بڕیاری دەستگیرکردنیشی دەرکراوە، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند "پەرلەمانتاری ھەدەپە، سەمرا گوزەل کە پارێزبەندی لەسەر ھەڵگیراوە، لە ھیچ کام لە ناونیشانەکانی خۆی نەدۆزراوەتەوە، بە رێگای یاسایش نەچووەتە دەرەوەی وڵات".
بۆزداغ باسیشی لە دۆسیەی عەدنان ئۆکتار کرد و گوتی: "لە بارەی بڕیارەکانی تایبەت بە ئازاد کردنی عەدنان ئۆکتار رێگە بە لێکۆڵینەوەی بەشێک لە دادوەر و داواکارانی گشتیی بازنەی یەکەمی ئەنجوومەنی دادوەر و داواکارانی گشتی و دادگای دادوەری بازنەی ئیستانبوڵ، درا".
وەزیری دادی تورکیا، تیشکیشی خستە سەر گواستنەوەی دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی بۆ سعوودیە و گوتیشی: "ئەمڕۆ بۆچوونی خۆمان ئاراستە دەکەین. بۆچوونی وەزارەتی داد لەبارەی گواستنەوەی ئەم دۆسیەیە بۆ سعوودیە ئەرێنییە".