Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "جارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەدەم کە بەردەوام دەبین لە پاراستنی بەرژەوەندی و مافە سرووشتیی نێودەوڵەتییەکانی تورکیا و گەلی قوبرسی تورکی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پێشنیاز دەکەم بۆ هەموو لایەک لەو خاڵەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "تورکیا پێی وایە کە ھاریکاری بۆ سەرچاوەکانی وزەی خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ھەلێکە، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی تاک لایەنە لە لایەن لایەنی رۆمەوە دەگیرێنە بەر ھاندانێکی ناکام، مەترسیدار و بێ چارەسەرییە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "دوایین پێشھاتەکان دەریانخست کە تورکی قوبرس بەتوانان لە دیاریکردنی چارەنووسیان، بەتوانان لە بڕیاردان لە داھاتووی خۆیان. دەبێت لەو رێگاکەدا دەست لەناو دەست بکەن بۆ داھاتوو و سەرکەوتنی داھاتوو بە رۆح و ھەوڵێکی نوێوە، کەموکوڕییەکانمان ھەرچیەک بێت، دەبێت بەخێرایی بیڕەوێنینەوە. لەم رێگەیەشدا پشتیوانی تورکیا بەتەواوەتی وەک رابردوو لەمەودواش ھەر بەردەوام دەبێت".