Orhan Onur Gemici
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
شەپۆلێکی بەفربارین ئەنقەرە پایتەختی تورکیای گرتووەتەوە.
دوای ئەو باران بارینە بەلێزمەی دوێنێ شارەکەی گرتەوە، ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین رووی لەوێ کردووە.

بەفربارینەکە بەچڕی بەرزاییەکانی دیکمەن و ئینجەکی گرتووەتەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکانی سپیپۆش کردووە.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە رێگا سەرەکییەکان لە ئەرکدان بۆ ئەوەی بەفربارین کاریگەری نەرێنی نەکاتە سەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان.
چاوەڕێ دەکرێت بە درێژایی ئەمڕۆ، بەفربارین لە ئەنقەرە بەردەوام بێت.
