Orhan Pehlül
15 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2025
ئادیامان - AA
چیای نەمروت لە شارۆچکەی کاهتا سەربە پارێزگای ئادیامان کە لە لیستی میراتی جیهانیی یونیسکۆدایە بە بەفر داپۆشرا.
ناوچەی شوێنەواریی چیای نەمروت كه دوو هه‌زار و ١٥٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته خاڵی یه‌كتربڕی شارستانییه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و به مەزارگە و پەیکەرە گه‌وره‌كان به‌ناوبانگه و له لیستی میراتی كولتووری جیهانیی یونیسكۆدایه. ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، لە مانگی نیساندا کە وەرزی بەهار و بووژانەوەی سرووشتە، بەفر ناوچەکەی سپی پۆش کردووە.
گەشتیاران کە ڕێگەیەکی نزیک بە چوار کیلۆمەتر پێویستە ببڕن بۆ گەیشتن بە لووتکەکەی، ڕوویان لە ناوچەکە کردووە بۆ گرتنی ڤیدیۆ و وێنەی بیرەوەری لە شوێنەوارە بە بەفر داپۆشراوەکە.