Alper Korkmaz,Adem Koç,Filiz Kınık Öz
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئیستانبوڵ - AA
بەفربارین لە ناوچە بەرزەکانی ژمارەیەک قەزای سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ کاریگەر بوو.
بارانبارین کە دوێنێ لە ئیستانبوڵ دەستی پێ کرد، بەیانی ئەمڕۆ لە ژمارەیەک قەزای سەربە پارێزگاکە بووە بەفراو و لە ناوچە بەرزەکانیش بەفری بەچڕی باری.
بەهۆی بەفربارینەکەوە ناوچە بەرزەکانی دارستانی کارتاڵ ئایدۆسی بەری ئانادۆڵوی پارێزگاکە سپی پۆشی.
هاوکات لە ناوچە بەرزەکانی بەری ئەورووپای پارێزگاکەیش بەفربارین کاریگەر بوو.