Abdullah Shukur
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە میانی ھەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ٤١ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، زانیاریی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی نێوان ٢٣-٢٩ی تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە ناوچەکانی دیاربەرکر، ماردین و شرنەخ بەردەوامی هەبووە.
راشگەیەنرا کە لە میانی ھەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لەو ماوەیەدا، ٤١ تیرۆریست لە چالاکی خراون.