Behlül Çetinkaya
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە بارەی راپۆرتی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیا رایگەیاند: "لە قۆناغێکدا کە ھەوڵەکان گیراونەتە بەر بۆ سەر لەنوێ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا، پێشنیازی پەرلەمانی ئەورووپا کە دوورە لە بابەتیبوون، قبوڵکراو نییە".
لەو راگەیەندراوەی کە لەلایهن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لهبارهی راپۆرتهكهوه بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبيرهێنراوەتەوە كە راپۆرتی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی تایبەت بە تورکیا کە لەشێوەی ئامۆژگارییە و لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە پەسەندکراوە، ههروهها تێیدا ھاتووە:
"لە قۆناغێکدا کە ھەوڵەکان لە چوارچێوەی رۆژەڤێکی ئەرێنی و لەسەر بنەمای ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپا بۆ سەرلەنوێ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا گیراونەتە بهر، پێشنیازی تاکلایەنانەی پەرلەمانی ئەورووپا کە دوورە لە بابەتیبوون، قبوڵکراو نییە".
لە بەشێكى ديكەى راگەيەندراوەكەدا هاتووە:
"ئێمە ئەم نووسراوە قبوڵناکەین کە سیاسەتی کاریگەر، روو لە چارەسەر و مرۆڤدۆستی دەرەوەی وڵاتەکەمان بە ھەڕهشە دەبینێت، لە بابەتەکانی دەریای ئیجە، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قوبرسدا بە تەواوەتی لایهنگری یۆنان و قوبرسی یۆنانی کردووە و لە بارەی رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥دا تاکلایەنانە پشتی بە گێڕانهوه بێبنەماکانی ئەرمەنییەکان بەستووە".