Ahmet Sertan Usul
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٥ ھەزار و ١٥٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٤ ھەزار و ٢٩٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٠٨ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٥ ھەزار و ١٥٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٤ ھەزار و ٢٩٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٠٨ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و شەش ھەزار و ٦٣٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٦،٧٧ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٤٤،٣٢ـە.
لە تورکیا تا ئەمڕۆ ٤١ ملیۆن و ٤٤٥ ھەزار و ٣٣٦ دۆزی یەکەم، ٢٨ ملیۆن و ١٣٣ ھەزار و ٢١ دۆزی دووەم، پێنج ملیۆن و ٣٢٢ ھەزار و ٨٧٧ دۆزی سێیەم و کۆی گشتی ٧٤ ملیۆن و ٩٠١ ھەزار و ٢٣٤ دۆز ڤاکسین وەرگیراوە.