Çiğdem Münibe Alyanak
27 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە گەڵ سەرۆكى پەرلەمانى توركيا موستەفا شەنتۆپ و سەرۆكى گشتيى مەهەپە دەوڵەت باخچەلى بەشدارييان لە رێورەسمى كردنەوەى دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان كرد.
لەو رێوڕەسمەى كە لە هۆڵى كۆنفرانسى دوورگەى ديموكراسى و ئازادييەكان ئەنجامدرا، جگە لەسەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، هەريەك لە سەرۆكى پەرلەمانى توركيا شەنتۆپ، سەرۆكى گشتيى مەهەپە دەوڵەت باخچەلى، جێگرى سەركۆمار فوئاد ئۆكتاى، سەرۆكى دادگاى دەستوور زوهتو ئەرسەلان، ئەندامانى كابنەى وزارى، فەرماندەكانى سوپا، جێگرى سەرۆكى پەرلەمان جەلال ئادان، سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەندييەكان فەخرەددين ئاڵتون، گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا ئيبراهيم كاڵن، سەرۆكى گشتيى بەبەپە موستەفا دەستەجى، پەرلەمانتارى ئيزميرى ئاك پارتى بينالى يڵدرم، سەرۆكانى پێشووترى پەرلەمانى توركيا، پارێزگارى ئيستانبول عەلى يێرليكايا، ياريدەدەرانى سەرۆكى گشتيى ئاك پارتى و سەرۆكى يەكێتى پارێزەرانی توركيا مەتين فەيزوڵڵا ئامادەى رێورەسمەكە بوون.
ئامادەبووان، لە چوارچێوەى رێكارەكانى خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە هۆڵەكەدا دوورى نێوانيان پاراستووە و بە دەمامكەوە دانيشتوون.