Ahmet Furkan Mercan,Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ناوچه‌ی تاجورا نزیك شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا، رایگه‌یاند ''ئه‌و هێرشه‌ی بووه‌ی هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی بێ تاوان، تاوانێكی مرۆییه''.
حامی ئاكسۆی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند ''ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ناوه‌ندی له‌خۆگرتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ناوچه‌ی تاجورا نزیك شاری ته‌رابلوس و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی بێ تاوان، تاوانێكی مرۆییه. ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌جێ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیاران. چاوه‌ڕوانین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رچی زووه ده‌ست به‌جووڵه بكات له‌و باره‌یه‌وه''.