Ercan Canbolat,Hemın Othman Mohammed
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا ئیدانه‌ی كۆریای باكووری كردووه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كه له 28ی ته‌مووزی 2017دا ئه‌نجامیداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریا، كه له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌مه دووه‌مجاره تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ئاشكرا بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات و، به‌رپرسیارێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پشتگوێ خستووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له كۆریای باكوور كراوه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێت و، خۆی به‌دوور بگرێت له هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێك كه ببێته هۆی زیادبوونی بارگرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.