Muhammet Tarhan
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له هه‌ڵكشانی رووداوه‌كانی توندوتیژی له كه‌ناری خۆرئاوا، گیان له‌ده‌ستدانی مه‌ده‌نییه‌كان و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی بێ دادگایی كردنی كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی رووداوه توندوتیژه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"نیگه‌رانین له هه‌ڵكشانی رووداوه‌كانی توندوتیژی له ماوه‌ی رابردوودا له كه‌ناری خۆرئاوا به خۆرهه‌ڵاتی قودسیشه‌وه، گیان له‌ده‌ستدانی مه‌ده‌نییه‌كان و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی بێ دادگایی كردن ده‌كه‌ین. بانگه‌واز له كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌كه‌ین له‌پێناو رێگرییكردن له زیاتر هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و رێگرتن له گیان له‌ده‌ستدانی زۆرتر، رێكاری پێویست بگرنه به‌ر".