Sarmand Hameed
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە هێزە ئەمنییەکانی چادی لە شاری دانگداڵا کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٢٣ سەرباز کوژران.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانیانمان پێگەیشت کە لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستی کە هێزە ئەمنییەکان لە شاری دانگداڵا باشووری رۆژئاوای چاد، بوونە قوربانی".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکوومەت و گەلی چاد دەکەین، داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
لە ئاکامی هێرشێکی گرووپی بۆکۆ حەرام بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای چاد، ٢٣ سەرباز کوژران.
میدیاکان بڵاویانکردەوە کە کاربەدەستانی چاد رایانگەیاندووە، ژمارەیەک چەکداری گرووپی بۆکۆ حەرام ھێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە شاری دانگدالا باشووری رۆژئاوای چاد و لە ئاکامدا ٢٣ سەرباز کوژراون.
بۆکۆ حەرام گرووپێکی چەکداری نێجیریایە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دامەزراوە و گرووپەکە داوا دەکات تەواوی شەریعەی ئیسلامی لەسەرجەم ویلایەتەکانی نێجیریا جێبەجێ بکرێت تا دەگاتە باشووری ئەو وڵاتە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی مەسیحیین.
لە ساڵی ئاداری ٢٠١٥دا، گرووپی بۆکۆ حەرام بەیعەتی دا بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.