Mazın A
13 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "ئیدانەی کرانەوەی پێشانگایەک لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا دەکەین کە وێنەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و تیرۆریستانی پەیەدەی باڵی سەربازیی ئەو رێکخراوەی تێدایە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پێشانگایەی لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پەکەکە و پەیەدە کراوەتەوە لە کاتێکدایە کە رۆژانە مرۆڤی بێ تاوان دەکوژن و راشگەیەندراوە کە پێشانگاکە دەبێتە ھۆکارێک بۆ بانگەشە و دەرفەتدان بە تیرۆریزم.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "داعش و پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستین. هەڵبژاردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی لەبری رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی بێڕێزییە بەرامبەر بە گشت قوربانیانی تیرۆریزم. ھەڵوێستی دوو جەمسەریی، بەشێوەیەکی جددی زیان بە ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا دەدات".
ھاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەوبارەیەوە نوێنەرایەتی ھەمیشەیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەوڵی پێویستیان خستووەتەبەر و کاردانەوەیان نیشان داوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "ئیدانەی کرانەوەی پێشانگایەک لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا دەکەین کە وێنەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و تیرۆریستانی پەیەدەی باڵی سەربازیی ئەو رێکخراوەی تێدایە".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە تورکیا پێی وایە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بە ھەڵوێستێکی بوێرانەیە و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیریی سووریا تەنھا بە ھەڵوێستێکی شیاو مومکین دەبێت.