Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری داد، بەکر بۆزداغ رایگەیاند وەرگرتنەوەی مافی هاووڵاتیبوون لە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن کێشە بۆ رادەستکردنەوەی ئەو بە تورکیا دروست ناکات و نابێتە هۆی ئەوەی مافی دادگاییکردنی هەڵبگیرێت.
بەکر بۆزداغ لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی "بانگهێشتی بگەڕێنەوە وڵات" بۆ١٣٠ کەس کە سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن-یشیان لەنێودایە، بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا بە پیرەوەنەچوونی گومانلێکراوان بۆ ئەو بانگهێشتە لەو قۆناغەدا بووە هۆی ئەوەی وەک هەڵاتوو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
وەزیری داد، بەکر بۆزداغ تیشکی خستە سەرئەوەی لەو سیستەمەدا ئامانجیان ئەوەیە لە لێکۆڵینەوەکەدا هەڵاتووان بە مەرجی دادوەری رادەست ببن و دەرفەتی وەڵامدانەوەیان بۆ بڕەخسێنرێت و کۆسپ بخەنە بەردەم درێژکردنەوەی پرۆسەی دادوەری.
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "ئەمە بەو واتایە نایەت کە تورکیا دەستبەرداری رادەستکردنەوەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری فەتۆ و سەردەستەی تیرۆریستیان گولەن بێت. ئێستا بابەتی سەرەکی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا دەستبەسەرگرتنی کاتی فەتۆ و دواتر رادەستکردنەوەیەتی بە تورکیا. لە کاتی کۆبوونەوەی بەڕێز سەرکۆمار، سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە من وەک وەزیری ناوخۆ لەگەڵ دانوستانکارە ئەمریکییەکان یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان دەستبەسەرکردنی کاتی فەتۆ و رادەستکردنەوەیەتی بە تورکیا. تورکیا دەستبەرداری ئەوە نەبووە و نابێت. ئێمە لە ئاخیر و ئۆخرەکەی سەردەستەی تیرۆریستان دەهێنینەوە تورکیا و دەیهێنینە بەردەم دادگا تورکیا. بە ناوی گەلی تورکیاوە، دادگای تورکیا لەوە دەپرسێتەوە کە چی کردووە. ئێستا ئەوە بەدی نەهاتووە بەڵام هەر وەدی دێت".