Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حامی ئاکسۆی، رایگەیاند کە خۆشحاڵن بەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ بەڕێوەچوو، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دور لە کێشە بەڕێوەچووە.
ئاکسۆی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و گوتی: "خۆشحاڵین بەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ بەڕێوەچوو، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە کێشە بەرێوەچووە".
ئاکسۆی زیاتر گوتی: "هیوادارین ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە پاراستنی یەکپارچەی و یەکریزی خاکی عێراق و خێری بۆ ههموو لایهك ههبێت".
رۆژی ٣٠ی ئەیلول-ی رابردوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو تیایدا ٢٩ پارت و قهوارهی سیاسی کێبەرکێیان کرد لەسەر بەدەستهێنانی ١١١ کورسی.