Selma Kasap
27 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٥ ھەزار و ٧١٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی نۆ ھەزار و ١٩٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٥ ھەزار و ٧١٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە.
راشگەیەندرا کە ئەنجامی پشکنینی نۆ ھەزار و ١٩٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەشت ھەزار و ٩٣٨ کەس و کۆی گشتی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ٥٦٥ ھەزار و ٧٢٣ کەس.