Halil Demir,Rewa Mahmut Hasan
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیر کردنی ٦٨ پشکداری گرووپی A بەشداربوو لە بانک ئاسیا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە نۆ شار کە ناوەندەکەیان ئیستانبوڵ بوو ئەنجام درا و ٤٩ لەو گومانلێکراوانە دەستگیر کران.
لێکۆڵینەوە لەبارەی ٦٨ پشکداری گرووپی A بەشداربوو لە بانک ئاسیای سەر بە فەتۆ کە خاوەنی بڕیاری ئیداری و بازرگانی بوون و بەتۆمەتی ئەندام بوون لە فەتۆ بڕیاری دەستگیر کردنیان بۆ دەرکرابوو، لەلایەن داواکاری گشتی کۆماریی ئانادۆڵو بەڕێوەدەچێت.
لەژێر راسپاردەی داواکاری گشتی کۆماریی ئانادۆڵو یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دارایی ئیستانبوڵ لە نۆ شار ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستپێکرد بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤٩ گومانلێکراو دەستگیر کران.