Abdullah Shukur
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
ھاتای - AA
کچێکی سووری تەمەن ھەشت ساڵ بە ناوی مایا مێری لە لایەن باوکییەوە کە ئەویش خاوەن پێداویستی تایبەتە، بە بەکارھێنانی قوتو و کەولوپەلی پی ڤی سیی قاچێکی بۆ دروستکراوە کە بەهۆیەوە ژیان بەڕێدەکات.
مایا مێری دوای ئەوەی لە کەمپێکی پارێزگای ئیدلب ھەست بە کێشەکەی کرا، بەمەبەستی چارەسەرکردن ھێنرایە تورکیا و قاچێکی دروستکراوی بۆ دروستکرا و پاشانیش گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی.
خانەوادەی مایا مێری لە دوای ئەوەی لە ھێرشەکانی رژێمی سووریا ھەڵاتن و لە کەمپی سەر جەبلەی پارێزگای ئیدلب گیرسانەوە، مێری بەھۆی کێشەیەک لە کاتی لەدایکبوونی، بە ناچاری ھەردوو قاچی لەخوار چۆکەکانییەوە بڕایەوە.
باوکی مێری بە ناوی محەمەد عەلی مێری کە ئەویش خاوەن پێداویستی تایبەتەبە بەکارھێنانی قوتو و کەلوپەلی پی ڤی سی، قاچێکی دروستکراوی بۆ دروستکردووە، ھاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک لەمبارەیەوە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو، دەستی ھاوکاری بۆ ئەو کچە سوورییە درێژکرا.
بە دەستپێشخەری سەرۆکی مانگی سووری تورکی، کەرەم کنک، ئەو ھاووڵاتییە سووریە ھێنرایە تورکیا و لە لایەن پزیشکێکی شارەزا دوو قاچی بۆ دروستکرا، لە دوای وەرگرتنی چارەسەریی بۆ ماوی سێ مانگ، مایا لەگەڵ باوکی گەڕایەوە وڵاتەکەی.
رێکخەری مانگی سووری تورکی لە سووریا، قادر ئاکگوندوز بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاگاداری دۆخی مایا بوون و بەمەبەستی ھاوکاریکردنیشی کاری پێویستیان ئەنجامداوە.
ئاکگوندوز گوتی: "بۆ ماوەی سێ مانگ چارەسەریی بەردەوام بوو. دواتریش مایا توانی بە قاچە دروستکراوەکانی بڕوات. قۆناغێکی سەخت بوو، ئێمە وەک مانگی سووری تورکی گشت ھاوکارییەکمان پێشکەش کردووە. ئێستا مایا دووبارە دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و ئیتر دەتوانێت بە قاچە دروستکراوەکانی بچێتە قوتابخانە".
باوکی مایا، محەمەد عەلی مێری رایگەیاند کە ھاوکاری خۆی و کچەکەی کراوە و گوتیشی :"چارەسەرییمان کۆتایی ھات و سوپاس بۆ خوا ئیتر دەگەڕێینەوە ماڵەوە. کە گەڕاینەوە ئیتر مایا دەتوانێت بە قاچەکانی خۆی بچێتە قوتابخانە. ئێستا دایکی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئێمە دەکات".