Rauf Maltaş
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
ئورفا – AA
ڤاکسینی خۆماڵیی تورکیا "تورکۆڤاک"، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەکارھێنانی لەناکاو، گواستنەوەی یەکەم کاروانی ئەنجامدرا.
بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکانی "تورکوڤاک" کە دوێنێ لە پرۆگرامێکدا لە ناوچەی پیشەسازیی پارێزگای ئورفا لە باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشداری کرد، دەستی پێ کرا و ئەمڕۆ ەست بە دابەشکردنی بۆ ناوەوەی تورکیا کرا.

لە کارگەکە رێورەسمێک بۆ یەکەم ١٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی بەرھەمھێنراو رێکخرا.
ڤاکسینەکان کە لەسەر تەختەی تایبەت درووستکراو خرانە سەر بارھەڵگرەکان، رەوانەی عەمبارەکانی سەربە سەنتەرەکانی تەندروستیی گشتیی لە ئەنقەر کران.