Yusuf Soykan Bal
01 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی پیشکین-ی ڕاگەیاند، کە لە ناوچەی فاتیح لە ئیستانبوڵ لە ئەنجامی هێرشێکدا کە بە چەقی کرایە سەری گیانی لەدەستدا.
لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، یەرلیکایا ئەوەی وەبیرهێنایەوە ڕەمەزان پیشکین کە بە "مامۆستا ڕەمەزانی دیاربەکری" ناسراوە، دوێنێ لە ناوچەی فاتیحی ئیستانبوڵ لە هێرشێکدا کە بە چەقی کرایە سەری گیانی لەدەستدا.
یەرلیکایا ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵماندا، تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا ڕەمەزان (ئ.ب.) دەستگیرکرا. دەستخۆشی لە پۆلیسە قارەمانەکانمان دەکەم. داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ مامۆستا ڕەمەزان دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم. جێگەی بەهەشت بێت و پلەی عالی بێت".