Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
دیاربەکر – AA
بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەیەک لەبەردەم بارەگای هێزی ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دیاربەکر لە شارۆچکەی باغڵار کە لەژێر نۆژەنکردنەوەدابوو، چوار کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی باری لەناکاو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. بە پێی زانیارییە بەراییەکان چوار کەس بریندار بوون.
بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە بەشێکی بیناکە داڕووخاوە و زیانی بە بینا و ئۆتۆمبێلەکانی ئەو دەورووبەرە گەیاندووە.
تیمەکانی باری لەناکاو بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان لە بەشی داڕووخاوی بیناکە.
لە لایەکی دیکەوە پۆلیس بانگەوازی کردووە کە بەمەبەستی پێشگرتن لە مەترسی دزەکردنی غاز لەناو بیناکان هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان بتڵی غاز لە چێشتخانەکانیان بەکارنەهێنن و جگەرە دانەگیرسێنن.