Rewa Mahmut Hasan
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
دیاربەکر
لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پۆلیسدا لە ناوچەی باغلاری دیاربەکر بۆمبێک تەقیەوە و ٤ پۆلیس بە هۆیەوە شەهید و ١٤ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تەقینەوەکە لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گوێزەرەوەی پۆلیسی تیمە تایبەتەکاندا لەنزیک تەرمیناڵی نێوان شارەکان لە دیاربەکر روویداوە.
لە رووداوەکەدا ١٤ کەسی سڤیلیش برینداربوون کە لەو ناوچەیە بوون. هاوکات ٤ پۆلیسیش گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی سەرەتاییترین زانیارییەکان زەرەروزیانێکی زۆر بەر بیناکانی ناوچەکە کەوتووە.