Sayim Harmancı
12 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2023
هەکاری - AA
تەمێکی چڕ و هاوکات بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەکاری و یوکسەکۆڤای گرتەوە.
ئەو شەپۆلە بەفر بارینیەکەی کە چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، جێی خۆی بە بەفر دا و بەفرێکی قورس هەموو ناوچەکانی ناو شار و دەوروبەری پارێزگای هەکاری سپی پۆش کرد.
هاوکات تەمێکی چڕ بووە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینی و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کرد.
تیمەکانی سەر بە شارەوانی و ڕێگەوبانیش بە مەبەستی یارمەتیدانی هاووڵاتیان لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام بوون.
داواش لە هەندێک شوفێران کرا، لە هەندێک ناوچە وەک بەرزاییەکانی گوندی ئوزوملو، زۆر پێویست نەبێت، ڕێگەکە بەکار نەهێنن.