Muhammed Gencebay Gür,Yılmaz Öztürk
10 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ئاکامی ئەو تەمومژەی شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە، گەرووی ئیستانبوڵ (بۆسفۆر) بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە کە بە ھۆیەوە مەودای بینین لە ھەندێک ناوچەی شارەکە کەمبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو تەمومژەی کە شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە، گەرووی ئیستانبوڵ، بەشێوەیەکی کاتی بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.