Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌ركه‌وت رۆژنامه‌نووسی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقچی كه پاش چوونی بۆ كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ له دووی تشرینی دووه‌مدا به‌مه‌به‌ستی كاروباری فه‌ڕمی و بێ سه‌روشوێن بوو، له‌لایه‌ن چه‌ند تیمێكی تایبه‌ته‌وه كوژراوه. حكوومه‌تی سعوودیه‌ش دانی نا به‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ده‌بێت خاشقچی كوژرا بێت؟ راوێژكاری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، كۆمه‌ڵناس پرۆفیسۆر د. یاسین ئاكتای كه یه‌كێكه له هاوڕێیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی سعوودی خاشقچی به یه‌كێك ده‌بینی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی رێكخراوه‌یی بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆڵه‌ی درایه پاڵ به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و رۆڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆی نه‌ده‌دا.
ئاكتای ده‌ڵێت "ئه‌و گومانه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرت؟ پێموایه كه‌مێك له ترسه‌وه، له پارانۆیاوه و له پارانۆیای ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت".
خاشقچی ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كی ره‌سه‌نه. ته‌نیا یه‌كێكه له‌و هه‌زاران هاووڵاتیه سعوودیه‌ی كه به ره‌گه‌ز توركن. ماوه‌ی ساڵ و نیوی رابردوو له واشنتۆن ده‌ژیا. ئه‌و رۆژه‌ی كوژرا له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز كه ئه‌كادیمیستێكی هاووڵاتی توركه بۆ ئاماده‌كاری هاوسه‌رگیری فه‌ڕمی چوو بۆ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ. چوونیشی بۆ كۆنسوڵخانه‌كه بۆ كاروباری فه‌ڕمی بوو له‌باره‌ی ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌ی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ری پێشووی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاشقچی ناوبه‌ناو سه‌ردانی ئیستانبوڵی ده‌كرد بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌دران به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی ده‌چوون له‌و قه‌یرانه‌ی جیهانی ئیسلامی تێیكه‌وتووه. له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر یاسین ئاكتای رایگه‌یاند: "ئیستانبوڵ ناوه‌ندێكی گرنگیی جیهانی ئیسلامی و جیهانه. ئیدی زۆر كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی جیهانی ئیسلامی له ئیستانبوڵ رێكده‌خرێت. ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی خاشقچی بۆ بانگهێشت ده‌كرا نزیكه‌ی هه‌موو مانگێك له توركیا رێكده‌خرا. خاشقچی یه‌كێك بوو له‌و چه‌ند كه‌سه هه‌ڵبژێردراوانه‌ی كه له كاتی بانگهێشتهكاندا بۆ كۆبوونه‌وه‌كان خێرا ناوی ده‌هات به خه‌یاڵدا".
رۆژنامەوان جەمال خاشقچی ئومێدی زۆری بەو شەپۆلی دیموکراسی و ئازادییە هەبوو کە دوای بەهاری عەرەبی درووستببوو. گوتاری زۆری سەبارەت بەوەی کە لە هەریەک لە میسر، لیبیا و یەمەن قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات، نووسی. بە بڕوای ئەو جیهانی ئیسلامیی تەنها دەیتوانی لەرێگەی دیموکراسییەوە کێشەکانی چارەسەر بکات. پێشڤەچوونە دیموکراسی و ئابوورییەکان لە تورکیا جۆش و خرۆشی دەدایە خاشقچی. ئەو دەیگوت تورکیا دەتوانێت لە دۆخی ئێستایدا ببێتە نموونەی چاولێکردن لە جیهانی ئیسلامییدا.
پرۆفیسۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، سەبارەت بە بۆچوونەکانی خاشقچی دەڵێت: "ئەو باسی لەوەدەکرد کە تورکیا بەتایبەت لە بواری گەشەپێدان و بەدیموکراسیبووندا بەهۆی ئەو رێگەیەی کە بڕیویەتی، توانای ئەوەی هەیە ببێتە نموونەیەکی زۆر باش بۆ جیهانی عەرەبی و لە کۆتاییدا سەرجەم جیهانی عەرەبی لەژێر کاریگەریی ئەم مۆدێلەدا بەرەوپێش دەچن و دەگەنە خاڵێک. بە دڵنیاییەوە ئەویش هەستی بەوە دەکرد کە ناتوانرێت هیچ مۆدێلێک کتومت بەسەر شوێنێکدا جێبەجێبکرێت. بەڵام ئەو بەباشی لەوە تێگەیشتبوو کە ئیلهامێکی لەم چەشنە، کاریگەرییەکی لەم جۆرە، بایەک کە لە تورکیاوە هەڵیکردووە، لەو ناوچانەش دەنگ دەداتەوە و کارێکیشی دەکرد کە ئەمە هەستی پێبکرێت. بۆ نموونە لە بەهاری عەرەبیدا ئەوەی دەبینی کە بە دڵنیاییەوە هاوتەربیبوون لە درووستبووندایە".
ئاکتای لە نووسینێکدا کە سەبارەت بەو تاوانەی دژی خاشقچی ئەنجامدراوە، نووسیویەتی، باسی لەوەکردووە کە بۆچی خاشقچی لەو رووداوەدا مردووە و لەوێدا کەوتووەتە چۆن هەڵەیەکەوە.
ئاكتای جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خاشقچی متمانه‌ی زۆری به وڵاته‌كه‌ی بوو و گوتی: "زۆ متمانه‌ی به‌وه بوو كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خراپه‌یه‌كی وا ناكه‌ن. متمانه‌ی به توركیا بوو. متمانه‌ی به‌وه بوو له ناو توركیا شتێكی وا روونادات چونكه ده‌وڵه‌تێكی یاسایی به‌هێزه و ده‌وڵه‌تی یاسایه و هێزی پۆلیس و توانای زۆر باشه بۆیه ده‌یزانی له ناو توركیا ناڕفێندرێت جا له كۆنسوڵگهریش. متمانه‌ی به‌وه بوو كه مرۆڤێكی ئاسایی متمانه‌ی پێیه‌تی. به‌داخه‌وه زیان به‌ر ئه‌و متمانه‌یه كه‌وت".
ئاكتای سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌م رووداوه وایكردووه كه كه‌سێك ده‌چێته كۆنسوڵگهرییهك ئه‌گه‌ری ئه‌وه بێنێته به‌رچاوی متمانه‌ی به كۆنسوڵگهرییهكه نه‌بێت و گوتی: "رووداوێكی ترسناكه. متمانه نه‌مانی كه‌سێك به كۆنسوڵگه‌ری (وڵاته‌كه‌ی) چییه؟ هه‌موو كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به جۆرێك له جۆره‌كان له‌وانه‌یه بچێته كۆنسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی. مرۆڤ خۆ متمانه‌ی به كۆنسوڵگه‌ری نامێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌وێ به ئاسانی بكرێته شوێنی كوشتار و په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و كوشتاره. ئه‌ی جیهانی نوێ به‌وه پێناسه نه‌ده‌كرا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی متمانه‌ی زۆر تیادا پێشكه‌وتووه؟ به‌دڵنیاییه‌وه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه تاوانێكی ئاراسته نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر تاوان ئۆپۆزسیۆن بوون بێت خۆ له كۆنه‌وه ئۆپۆزسیۆنه. هه‌ندێكجار له كاتی به‌هاری عه‌ره‌بی ئۆپۆزسیۆنێتی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌ڵام كه‌س پێی نه‌گوت 'بۆ بوویته ئۆپۆزسیۆن؟' دواتر ره‌خنه‌ی له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گۆڕانكاریییهكان له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن گیرانه به‌ر گرت، پێشتر پشتگیری ده‌ستوه‌ردانه‌كانی یه‌مه‌نی كرد و دواتر و دوای له رێڕهودهرچوونی ده‌ستوه‌ردانه‌كه و زۆر پێشێلكاری زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤ دیدگای گۆڕا و پێیوابوو بوونی سعوودیه له یه‌مه‌ن له بری چاره‌سه‌ركردنیان كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه. ئێستا هه‌موومان دیدگامان وایه".