Cebrail Caymaz
28 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
کلیس – AA
حەوتەمین فێستیڤاڵی ترێ بە هەماهەنگی لەنێوان کۆمەڵەی هاریکاری کۆمەڵایەتی، کولتووری و پەروەردەیی موسابەیلییەکان و کۆمەڵی رەنێوهێنەرانی ترێ لە کیلیس لە گوندی کاربەیاز لە قەزای موسابەیلی لە پارێزگای کیلیس بەڕێوە چوو.
لە میانی فێستیڤاڵەکەدا، پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی کلیس، ئەحمەد ساڵح داڵ گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لەوەتای ئاک پارتی هاتووەتە سەر حوکم بەردەوام پشتیوانی جووتیاران بووە و گوتی: "کیلیس هاوشێوەی ڕۆنی زەیتوون بە ترێیەکەیشی بەناوبانگە".
هەروەها پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی کلیس، موستەفا حیلمی دولگەر جەختی لەوە کردەوە ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی بەروبوومی کیلیس بگەیەندرێنە ئاستی شایستەی خۆیان.
قائیقایمی موسەبلی، هەمزە ئۆزبیلگی سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە رۆڵیان هەبووە لە رێکخستنی فێستیڤاڵەکە و ئاماژەی بەوە دا کە لەو باوەڕەدایە بەروبوومی ترێی رەشی جۆری هۆرۆز بەپێی پێویست دەناسێندرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی رەنێوهێنەرانی ترێ لە کیلیس، شیهمەهمەت یاڵچنیش بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم جۆرە ترێیەیان کردووەتە بڕاند، داوای کرد پشتیوانی زیاتر بۆ رەنێوهێنەرانی ترێ دابین بکرێت.
فێستیڤاڵەکە کە بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسی حکوومی و حزبی ئەنجام درا و تیایدا کۆنسێرتێک بۆ ژمارەیەک لە گۆرانیبێژی ناوچەیی رێک خرا.