Tunahan Akgün,Muammer Coşkun
23 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
مه‌ڕه‌ش – AA
خه‌ره‌ندی كانڵیبوڤهت سەربە قەزای ئاندرن کە ٩٠ كیلۆمه‌تر له شاری مه‌ڕه‌ش دووره به سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی و ئاوه سه‌وزباوه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.
به ئاوێزانبوونی ئه‌و ئاوه‌ی له‌نێو گاشهبهردهكانهوه دێته ده‌رێ و ده‌نگی باڵنده‌كانی، خه‌ره‌نده‌كه چێژێكی ئه‌فسوناوی به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشێت كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كی ژیان روویان تێ كردووه.
له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند گه‌شتیاران له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیاوه دێن و له‌نێو سروشتی دڵڕفێنی خهرهندهكهدا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاندرن، ئه‌حمه‌د دۆغان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه تا دێت گه‌شتیاری زیاتر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ساڵانه ١٠٠-١٥٠ هه‌زار گه‌شتیار دێن بۆ خه‌ره‌نده‌كه.