Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
هاوشێوەی شارەکانی دیکەی تورکیا، ئێشکگرتنی دیموکراسی لە شاری سێرتیش بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا چەندین کەسایەتی جیاجیا لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارن.
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، یاسین ئاکتای لەگەڵ گرووپێکدا بە رێپێوانێک تەرمی ٣ سەربازیان وەرگرتەوە کە لە هێرشێکی تیرۆریستی لەسەر رێگای سێرت - ئەروهدا گیانیان لەدەستدابوو.
ئاکتای لەناو رێپێوانەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تەواوی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی هێرش دەکەنە سەر تورکیا یەکن و رایگەیاند "زنجیرە هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی تورکیا و میللەتیان کردۆتە ئامانج".
ئاکتای باسی لەوەیش کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی یەکێکە لە مەترسیدارترین رێکخراوە تیرۆریستیەکان و گوتی: "کاتێک هەوڵی کودەتا درا لە ناوچەکەدا زۆر بە وردی ئەندامانی دەستە و تاقمی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە هەماهەنگیان هەبوو لەگەڵ یەکدا، ئەمەیش دەریدەخات کە فەتۆچیەکان چەندە تۆڕێکی بەربڵاویان هەیە".