Sarp Özer
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2021
ماڵاتیا – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ه‌وه تاكو ئێستا ١٨ هه‌زار و ٢٢٠ تیرۆریستیان له‌چالاكی خستووه و له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه هه‌زار و ٣٦٦ تیرۆریستیان له‌چالاكی خستووه، رایگه‌یاند: "دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه تا له‌چالاكی خستنی دوایین تیرۆریست به‌رده‌وام ده‌بێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا به یاوه‌ری فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا باره‌گای دووه‌می سوپای به‌سه‌ر كرده‌وه.
دوای پێشوازیی سه‌ربازیی له ئاكار، ئاكار و شاندی یاوه‌ری له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سه‌ر سنوور و ئه‌ودیووی سنوور كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانیان كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ه‌وه تاكو ئێستا ١٨ هه‌زار و ٢٢٠ تیرۆریستیان له‌چالاكی خستووه و له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه هه‌زار و ٣٦٦ تیرۆریستیان له‌چالاكی خستووه، رایگه‌یاند: "دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه تا له‌چالاكی خستنی دوایین تیرۆریست به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و گوتی: "با كه‌س هه‌وڵ نه‌دات به‌و قسانه خۆڵ بكاته چاومان. له كاتێكدا تۆماره ده‌نگه‌كان، راپۆرت، وێنه و هه‌موو شتێك دیاره، هێشتا ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانانمان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییان بۆ دابین ده‌كه‌ن، ئه‌مه به هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه. له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له ئاستی سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان)، وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا به‌رده‌وام باس له‌وانه كراوه".