Muhammed Boztepe
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "پێویسته ئیدی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانێت كۆماری توركیا بووه‌ته كاراكته‌رێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له دیسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گوتی: "به دیدگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستی، به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئیدلب گوتی: "له پێناو شكشتهێنان به هه‌وڵه‌كانی تێكدانی ئاگربه‌ست له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ رووسیادا، كار ده‌كه‌ین له پێناو تێكنه‌چوونی سه‌قامگیریی ئه‌وێ".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ده‌رباره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له نێوان توركیا و یۆنان‌دا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "سه‌رجه‌م كاره‌كانی سوپای توركیا به پشتبه‌ستن به پره‌نسیپه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ به‌رده‌وامن. بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی مانۆڕه‌كان، یان هه‌وڵه هاوشێوه‌كان، رێگریی له چالاكییه‌كانی سوپای توركیا یان گۆڕینی ده‌كه‌ن، خه‌یاڵ پڵاوییه. به مانه‌وه له‌نێو سنووره‌كانی خۆماندا، داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه. یه‌ك دڵۆپ له ئاوه‌كه‌ی ناده‌ین و ناهێڵین مافمان بخورێت. ئایا توركیایه‌كی ٨٣ ملیۆنی هیچ مافی نییه؟ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وه‌نده هه‌ڵه، تاكلایه‌نه و خۆپه‌رستانه، زیان له خۆیان و له گه‌لی یۆنانیش ده‌دات. ئه‌گه‌ر له میانی رۆژانی داهاتوودا، هاوتا یۆنانییهكانمان بڕیاربده‌ن، ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین به پێشوازییكردن لێیان لێره. (بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له ده‌ریای ئیجه) ئێمه له‌گه‌ڵ گفتوگۆداین. وه‌رن با گفتوگۆ بكه‌ین. ده‌رگامان به‌ڕووی دیالۆگدا واڵایه، ئاشتی و ئارامیمان ده‌وێت، به‌ڵام مافه یاسایییه‌كانی خۆیشمان ده‌وێت. پێویسته ئێمه به په‌نابردنه به‌ر ئه‌ورووپا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یا فه‌ڕه‌نسا نا، به‌ڵكو وه‌ك توركه‌كان و یۆنانییه‌كان تاوتوێی كێشه‌كانمان بكه‌ین و چارسه‌ریان بكه‌ین".
ئاکار گوتیشی: "پێمانوایه راكێشانی چالاكییه‌كی ئابووریی بۆ لایه‌نی جیاواز، كارێكی هه‌ڵه‌یه. كه‌شتییه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشیان، ئه‌وان ده‌پارێزن. لێكدانه‌وه‌ی ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی تر، هه‌ڵه‌یه. پێویسته هێز و توانای توركیا تاقی نه‌كرێته‌وه، چونكه بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان پێداگیرین. (ده‌نگۆی گێچه‌ڵكردن به كه‌شتییه فه‌ڕه‌نسییه‌كه) ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ده‌نگۆكان راست نیین. ئه‌ی فه‌ڕه‌نسا! پێویسته داوای لێبوردن له ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا بكه‌یت. چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین فه‌ڕه‌نسا ژیرانه و یاساییانه مامه‌ڵه بكات. به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین داوای لێبوردن له توركیا بكات. (له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست) سنووره‌كانی ئێمه دیارن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێشێل بكه‌ن یان ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ریان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاره‌شی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین هه‌ر دیاره، به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌مان ناوێت و هه‌میشه گوتوومانه كه لایه‌نگری دیالۆگین".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ره‌وشی لیبیایشهوه گوتی: "نه‌بینینی بابه‌ته ئاشكراكان و نزیكبوونه‌وه له رووداوه‌كه به هه‌ڵوێستێكی تاوانباركارانه دژبە توركیا، خه‌ڵك ناگه‌یه‌نێته راستییه‌كان".
لەبارەی ده‌نگۆی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له لیبیا وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: "له‌گه‌ڵ دروستكردنی بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنان ئهركدارانی سوپای توركیا مه‌شق و راهێنان به براکانمان لە لیبیا ده‌كه‌ن. باش نییه زێده‌ڕۆیی له‌مه‌دا بكرێت".