Sarp Özer
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
سارایێڤۆ – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، گوتی: "لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا دەکەین. ئامانج، مەبەست و شێوەی ھەرچۆنێک بێت ھەوڵەکانی جیاکاری سوودی بۆ کەس نییە. لەبەر ئەم ھۆیە ئێمە ھەموو کات دەڵێین، ‘یەکێتی، یەکبوون’، بەردەوامیی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینامان دەوێت".
خولوسی ئاکار کە بە سەردانێکی فەرمی لە سارایێڤۆیە، سەردانی سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی تورکیا لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا کرد و لە رێورەسمێکدا سڵاوی سەربازیی لە سەربازانی ئەو یەکەیە کرد و دەفتەری سەردانیکەرانی واژۆکرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: " لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا دەکەین. ئامانج، مەبەست و شێوەی ھەرچۆنێک بێت ھەوڵەکانی جیاکاری سوودی بۆ کەس نییە".
خولوسی ئاکار گوتیشی: "لەبەر ئەم ھۆیە ئێمە ھەموو کات دەڵێین، ‘یەکێتی، یەکبوون’، بەردەوامیی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینامان دەوێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە پێویستە ئاگاداربن و خۆیان لە پەتای کۆرۆنا بپارێزن و لە کۆتایی گوتارەکەیدا، پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە سەربازەکان کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
خولوسی ئاکار دوای تەواوکردنی سەردانە فەرمییەکەی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینای بەرەو کۆسۆڤۆ بەجێھێشت.