Emre Ilıkan,Sayim Harmancı,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش، هەکاری و بهدلیس رێگاوبانی ٣١٥ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیەندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ١٢٥ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی بەفربارین و رههێڵهوه داخراون.
تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ پاککردنەوە و كردنهوهی رێگا داخراوهكان.
- هەکاری
بەپێی ئەو زانیاریەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، لەسەرانسەری پارێزگاکەدا، بەفر رێگای ٥٨ ناوچەی نیشتەجێبوونی بەڕووی هاتوچۆدا داخستووە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر پاککردنەوە و خوێڕێژکردنی رێگاکان.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە دوو رۆژە بەفر بەچڕی لە شارەکە دەبارێت.
شێخموس یەنتور ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بەفربارینەوە، رێگای ٦٦ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون، تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگاکان بەزووترین کات.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە بەفربارین رێگای ٦٦ گوندی لە سەرانسەری شارەکەی داخستووە.
ئومیت کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان بەزووترین کات.